سۆنۆگرافی یا ئێکۆگرافی یەکێک لە شێوەکانی وێنەگری پزیشکییە کە لە سەر بنەمای شەپۆلەکانی ژووردەدنگ بۆ وێناندنی شانەکانی ژێر پێست (وەک: ماسوولکە، ڕەفیسکە و ئەندامەکانی ناوەوەی لەش) و زیانەکانیان داڕێژراوە. سۆنۆگرافی لە دووگیانیدا گرنگی زۆری ھەیە. ئەمڕۆکە سۆنۆگرافی لە چارەسەری نەخۆشییەکانیشدا دەوری ھەیە.
لە ساڵی ١٨٧٦ زایینی، سێر فرانسیس گۆڵتن شەپۆلەکانی ژووردەنگی دۆزییەوە. لە شەڕی جیھانی یەکەمدا وڵاتی بریتانیا بۆ بەرگری لە نوقم کردنی کەشتییەکانی لە لایەن ژێردەریاییەکانی ئەڵمانەوە لە باکووری ئۆقیانووسی ئاتلانتیک، ئامێرێکی بە ناوی دەنگدۆز (سۆنەر) داھێنا کە بە یارمەتی شەپۆلەکانی دەنگ ژێردەریاییەکانی دەدۆزییەوە. ئەم ئامێرە شەپۆلەکانی ژووردەنگی بەرھەم دەھێنا، ئەم تەکنیکە لە شەڕی جیھانی دووھەمدا گوورا و لە پیشەسازیدا ڕەنگی داوە، لەم ئامێرە بۆ دۆزینەوە و دەرخستنی شوێنی کانزاکان کەڵکیان وەردەگرت. سەرکەوتنی ئەم تەکنیکە لە شەڕ و پیشەسازیدا بووە ھۆی ڕەنگدانەوەی لە زانستی پزیشکی و بە پەلە جێی خۆی لە ناسینەوەی ئازارەکانی ناوەوەی لەش کردەوە.

وەڵامێک بنووسە